هاوسەرۆكانی هەدەپە سەردانی (دەمیرتاش)یان كرد

هاوسەرۆکی هەدەپە پەرڤین بوڵدان و میتات سانجەر ئەمڕۆ سەردانی گرتووخانەی ئێدرنەیان کرد و چاویان بە هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە سەڵاحەدین دمیرتاش کەوت.

پەروین بوڵدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ ئێمە وەکو هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەردانی سەڵاحەدین دمیرتاش و عەبدولا زەیدان ئەندامی پەرلامانمان لە گرتوخانەی ئێدێرنە کرد".

 

پەروین بوڵدان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیکەدا باسی لە گرنگی ئەو سەردانە کرد و وتی" بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەیەکی زۆر بوو نەمانتوانیبوو سەردانی بکەین و نەمانتوانیبوو سەردانی هاوڕێکانیشمان لە زیندان بکەی". 

 

هاوکات لای خۆشیەوە میتات سانجەریش ڕایگەیاند" ئەجێنداكەمان پڕبوو لە بابەتی جۆراوجۆر، بەڵام بەهۆی كەمی كات نەمانتوانی بە تەواوەتی گفتوگۆ بكەین، دەمیرتاش ئەو پرۆژەی ئاشتی هەدەپە، كە لە مانگی شەشی ئەمساڵ دەستیپێكرد، بە گرنگ زانی، دەمیرتاش باسی لە گرنگی ئاشتی بۆ توركیا كرد". 

 

سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە بەروارى (4/11/2016) دەستگیراکراوە و لە گرتوخانەى ئەدیرنا هێڵراوەتەوە، تائێستا چەند جارێک دادگایى کراوە و بڕیارى زیندانى کردنى لەسەر یەک دۆسیە بۆ دەرچوە بە زیندانیکردنى بۆ ماوەى پێنج مانگ، هەدەپەش دەستگیرکردنى دەمیرتاش و مانەوەى چوار ساڵى لە زیندان، وەک دەستبەسەرکردنێکى سیاسى ناو دەبات.



PM:11:45:13/09/2020