هونەرمەندو شاعیرێکی ناسراوی کورد بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

هونەرمەند و شاعێر و ئاوازدانەری ناسراو، بەختیار عەبدوڵا بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

 
ئەمرۆ ١٤ ی ئەیلول هونەرمەندو شاعیرو ئاوازدانەر ومامۆستا (بەختیار عبداللە) بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، دوای مانەوەی ماوەیەک لە نەخۆشخانە.

 
ئەبوبەکر هەڵەدەنی پەرلەمانتاری کوردستان لە واڵی خۆی لە فەیسبووک نووسیوویەتی" جێگات بەهەشت بێت پیاوی بەویقارو بیرفراوان وهەست ناسک ودلۆڤان ،،،دونیایەک بویت لەبەهرە وتوانا،،،ئەفسوس حزبایەتی تەسک وناعەدالەتی نەیهێشت زیاتر بەهرەمەندبین لە ووزەو خولیای ژیاندۆستیت".

 
هەروەها دەشڵێت "بەڵام دڵمان بەوە خۆشە بە ئەوینێکی دوور لەغەل وغەش و ڕیایی گەیشتی بە مەعبودی بەهەق وخۆشەویستی خۆت ،،،ئۆغرت خێرو ڕێگات پڕ ڕێبوار بێت پیاوە سەنگین ومیهرەبانەکە.




PM:11:28:14/09/2020