تەرمەکانی خێزانە کوردەکەی بەغداد گەیشتنەوە سلێمانی

تەرمەکانی ئەو خێزانە کوردەی کە درانگانی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە لە ماڵەکەی خۆیان کوژران، کەمێک پێش ئێستا گەیشتنەوە سلێمانی. 

 

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەسێ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن هەرسێ تەرمی خێزانە کوردەکەی بەغداد بەڕێکران بۆ سلێمانی و ئێستا گەیشتوونەتە ناو شاری سلێمانی، بڕیارە لە گۆڕستانی گردی سەیوان ئەسبەردەی خاک بکرێن. 

 

جێگەی باسە شەوی سێ شەممە لەسەر چوار شەممە، خێزانێكی سێ ئەندامی كورد لە بەغدا كوژران و دواتر بكوژی ڕوداوەكە لە ڕێی زانیارییەكانی هێزە ئەمنییەكانی عیراقەوە لە هەولێر دەستگیركراو شەوی رابردووش لەڕێی فڕۆكەیەکەوە هێزێكی تایبەتی عیراق گەڕاندیانەوە بەغدا.

 

 

 



AM:10:12:17/09/2020