لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری ئرومێ، پیاوێك ئاگر لەژنەكەی بەردەدات و دەیسوتێنێت.
دامەزاوەی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لەرۆژهەڵاتی كوردستان لە راپۆرتێکدا بڵاویكردوەتەوە" ژنێك بە ناوی مەریەمی ئەتمانی لەگوندی زەنگۆی سەربە قەزای سەڵماسی ئرومیە لەلایەن هاوسەرەكەیەوە سوتێنراوە".
ئەو رێکخراوە دەشڵێت " دواتر بەهۆی سەختی برینەكەی و سووتانی رێژەی ٩٠٪ جەستەی لەنەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە".
لەراپۆرتەكەدا باس لەوە کراوە کە هاوسەرەکەی هەڵهاتووەو، تاكو ئێستا هاوسەرەكەی دەستگیر نەكراوە.