شانه‌ی راگه‌یاندنی عێراق رایدەگەیەنێت" فڕۆكه‌یەکی بێفڕۆكه‌وانی توركیا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی شه‌ره‌فه‌دینی له نزیك مه‌زارگه‌ی شه‌نگال بۆردومانکرد".
راگەیاندنی شانەی ئەمنی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی تەقینەوەکەی ئەمشەوی چیای شەنگال بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە" ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی شه‌ره‌فه‌دینی بۆردومانكردووه كه ئه‌مشه‌و له نزیك مه‌زارگه‌كه له شه‌نگال ته‌قییه‌وه".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا شانەی ئەمنی عێراق باسی لەوەشکردووە" ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری ئۆپڵ ئۆمێگا بووه و سێ ئه‌ندامی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی تیادا بووه".
شاری شەنگال شارێکی کوردیەو دەکەوێتە خۆرئاوای کوردستانی باشور، ئەم شارە سەر بە پارێزگای نەینەوایە سەد و بیست١٢٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری موسڵ دوورە. شارەکە پێگەیەکی ستراتیجی گرنگی هەیە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی سوریا دەکەوێتە نێوان چوار قەزاوە ئەوانیش (ڕەبیعە، عیاز تەلەعفەرو قیروان).
شاخی شەنگال گرنگیەکی زۆری بۆ شارەکە هەیە ئەم شاخە دەکەوێتە بەشی پشتەوەی شارەکە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی سوریا و بەتایبەت دەکەێتە نیوان شاری حەسەکە لە سوریا‌و پارێزگای نەینەوا لە عێراق، بەرزی ئەم شاخە بەنزیکەی ١٤٠٠ مەترە.