ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. بەهۆی کەمتەرخەمی پزیشکی بەندکراوێکی کورد گیانی لەدەستدا

بەندکراوێکی خەڵکی بۆکان کە سزای لە سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری تەورێز ڕاگیرابوو، بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی گیانی لەدەست دا.

بە پێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٨ی ئەیلول بەندکراوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی (ئیسماعیل موستەخدێم) کە لە بەندیخانەی ناوەندی تەورێز ڕاگیرابوو، دوای گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا، ئیسماعیل موستەخدێم بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزشیکیەوە و درەنگ گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

 

هەنگاو باسی لەوەشکردووە، ئیسماعیل موستەخدم ١٢ ساڵ لەوە پێش بە هۆی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، ناوبراو لە ماوەی راگرتنی لە بەندیخانە تووشی شێرپەنجەی سی ببوو.

ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاندووە" کە بنەماڵەی موستەخدێم توانیبوویان کە ڕەزایەتی بنەماڵەی کوژراو وەرگرن و لە  بڕیاربوو کە لەماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ناوبراو لە بەندیخانە ئازاد بکرێت". 



AM:09:33:21/09/2020