شاعیری هەست ناسک (ناسر موحەمەد تەوێڵەیی) کۆچی دوایکرد

شاعیری هەست ناسک (ناسر موحەمەد تەوێڵەیی) لە تەمەنی ٥٨ ساڵی بەنەخۆشی کۆچی دوایکرد.

 

(ناسر موحەمەد تەوێڵەیی) شاعیری هەست ناسک، ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ئەیلول لە تەمەنی ٥٨ ساڵی بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایکرد و بە یەکجاری ماڵئاوایی لە خزمان و دۆستانی کرد.

 

ناسر موحەمەد تەوێڵەیی، ساڵی ١٩٦٢ی لە دایکبووە، قۆناغی خوێندنی سەرەتای و ئامادەی لە تەوێڵە تەواکردووە، هاوکات لە شاری سلێمانی کۆلێژی کوشتوکاڵی تەواکردووە، ناسری شاعیرێکی هەست ناسک بووەو خاوەنی چەندین بەرهەمی شیعیرییە بە شێوازی  کلاسیک و نوێ. 

 

(ناسر موحەمەد تەوێڵەیی) هامسەرگیری کردووە خاوەنی کچێک و سێ کوڕە، هاوسەرەکەشی ساڵی پار بە نەخۆشی کۆچی دوایکردووە.




PM:08:04:21/09/2020