چوار توشبووی كۆرۆنا لە ڕۆژئاوای كوردستان گیانیان لەدەستدا

چوار حاڵەتی نوێی مردن بە كۆرۆنا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆمارکرا. 

د. جوان مستەفا، ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا راگەیاند" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٦ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون". 

 

ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا ١١ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، چوار توشبووى ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە، کە دوو تووشبوو لە حەسەكە و یەكێك لە دێرك و یەكێكیش لە كۆبانێ گیانیان لەدەستداوە. 

 

ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا ئاشکراشیکرد: بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەزارو ٣٥٩ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٥٩ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٣٩٠ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 



PM:10:16:25/09/2020