بانکی رافیدەین: پێشینه‌ی خانووبەرە ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان

بانكی رافیدەینی عێراق ڕایگەیاند"  پێشینەی خانووبەرە بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەستپێدەکاتەوە". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا بانکی ڕافیدەینی عێراق ئاشکرایکرد" ده‌ستیان کردوه‌ به‌پێدانی پێشنه‌ی نیشتەجێبوون بۆ دروست كردنی خانوو یان نوێكردنەوە و بنیاتنانەوەی، کە ٥٠ ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیانیشە، بەڵام بۆ نوێكردنەوە و بنیاتنانەوە بۆ فەرمانبەران بڕی ٥٠ ملیۆن دینارە و بۆ هاووڵاتیان بڕی ٣٠ ملیۆن دینارە". 

هاوکات لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: هاووڵاتیان و فەرمانبەران دەتوانن سەردانی لقی بانكەكان بكەن لە سەرجەم پارێزگاكان بۆ سوود وەرگرتن لە پێشینەكە.

سەبارەت بە سودمەندبوونی فەرمانبەرانی هەرێم لەو قەرزە بەپێی زانیاریەكان ئەو فەرمانبەرانەی‌ لە هەرێم میلاكی‌ عیراقن سودمەند دەبن لە وەرگرتنی‌ قەرزەكە و دەتوانن لە ئێستاوە مامەڵە بۆ وەرگرتنی‌ بكەن.

 

لە ساڵی‌ ٢٠١٦ەوە بانكی‌ رافیدەین بەپێی‌ چەند مەرجێكی‌ دیاریكراو پێشینە و قەرز دەداتە فەرمانبەران و هاوڵاتیان.



PM:03:42:26/09/2020