سەرۆکی حکومەت لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/9/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی فیدراڵی کرد بەسەرۆکایەتی قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.


لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بەشدار بوو، گفتوگۆ دەرباری گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنیی لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە کرا، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش.
 

لە دوای ریفراندۆم و گەڕانەوەی هێزە عێراقییەکانی بۆ ناوچە جێناکۆکەکان، خەڵکی کوردی ئەو ناوچانە رووبەرووی فشار و دەرکردن بوونەتەوە بە تایبەتی خەڵکی گوندەکانی باشوور و رۆژئاوای شاری کەرکوک.



PM:01:42:27/09/2020