سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا كۆبوونەوەكەی سبەینێ چوارشەممە بۆ كاتێكی نادیار دوابخات.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە و تیایدا هاتووە، دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی تر دواخرا، كه بڕیاربوو كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی سبەی چوارشه‌ممه 2020/10/7، به‌ڕێوه بچێت.
هاوكات دەستەی سەرۆکایەتی هۆکاری دواخستنەکەی ئاشکرا نەکردوە كەبڕیاربوو سبەی كۆببێتەوە.