شەهرام نازری لەسەر گۆرانییەكەی دێتە دەنگ

شەهرام نازری، هونەرمەندی بەناوبانگی كورد‌و ئێران سەبارەت بە گۆرانی (من مناڵی كوردم فارسی نازانم) كە لەكۆنسێرتێك لەكرماشان خوێندی دەڵێت: ئەم شیعرە دژی نەتەوەخوازیە‌و شیعرەكە دەڵێت گیانی من فیدای تۆ بێت كە "فارس"یت.

پاش ئەوەی ڤیدیۆی ئەو گۆرانیانە بڵاوكرایەوە كە ماوەیەك لەوەپێش شەهرام نازری هونەرمەندی بەناوبانگ لە كرماشان خوێندنی‌و هەرایەكی زۆری لەمیدیا كورد‌و ئێرانییەكان دایەوە، شەهرام نازری سەبارەت بەم كاردانەوانە دێتە دەنگ‌و دەڵێت "ئەو تۆمەتانە بەمنەوە نالكێت‌و من بەدوور لە هەر بیروبۆچوونێك‌و وەك هونەرمەندێك گۆرانی بۆ هەمووان دەڵێم".

شەهرام نازری لەلێدوانێكی تەلەفۆنی بۆ ماڵپەڕی فارسی "فرهنگ نیوز"، سەرسوڕمانی خۆی لەو كاردانەوانە دەربڕی كە لەسەر ئەو كۆنسێرتە بڵاوكرایەوە‌و دەڵێت ئەو گۆرانیە زۆر كۆنە‌و ناوەرۆكی عاشقانەی هەیە، بەڵام ژمارەیەك كەس دەیانەوێت بەجۆرێكی دیكە نیشانی بدەن‌و لەئاوی لێڵ ماسی بگرن".

بەوتەی شەهرام نازری، ئەم شیعرە دژی نەتەوە خوازییە‌و دەڵێت (من مناڵی كوردم فارسی نازانم، بەزمانی كوردی قەزات لەگیانم) واتەدەڵێت گیانی من فیدای تۆ بێت كەفارسیت.

دەشڵێت لەراستیدا بابەتەكە زۆر گەورە كراوەتەوە.

گۆرانییەكە كە لە كۆنسێرتی كرماشان شەهرام نازری خوێندی‌و لەلایەن جەماوەرەوە پێشوازی لێكرا.





PM:03:47:02/06/2014