فۆتۆ..لەتاران زریان‌و خوڵبارین 32 قوربانی لێكەوتەوە

ئەمرۆ دوو رۆژە زریان‌و خۆڵبارینێكی زۆر تارانی پایتەختی ئێرانی گرتۆتەوە‌و لەئەنجامدا 32 قوربانی لێكەوتۆتەوە.
ئاژانسەكان بڵاویان كردەوە بە هۆی ئەو زریانە بەهێز‌و خۆڵبارینە زۆرەوە سێ‌ كەس گیانیان لەدەستداوە‌و 29 كەسی تر بریندار‌و دووچاری تەنگە نەفەسی بوونەتەوە.
بەپێی ئەو هەواڵانە خێرایی زریانەكە گەیشتۆتە 100 كلیۆمەتر لەكاتژمێرێكدا‌و بەهۆیەوە زۆرێك لە هێلەكانی كارەبا پەكیان كەتووە‌و كارەبای چەندین شوێن بڕاون.
بەپێی وتەی كەشناسان پێشبینی دەكرێت ئەو زریانە ماوەی چەند رۆژێك بخایەنێت. 





PM:09:04:02/06/2014