دوو توشبووی كۆرۆنا لە ڕۆژئاوای كوردستان گیانیان لەدەستدا

دوو حاڵەتی نوێی مردن بە كۆرۆنا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆمارکرا. 

د. جوان مستەفا، ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا راگەیاند" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٧ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون، تائێستا ١٢ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، لەو ژمارەیەش دوو کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەستداوە". 
 
بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دوو هەزارو ٣٥١ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٧٩ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٥٧١ توشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 
 



PM:12:31:11/10/2020