لە جەولەی دووەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەرازیل بردنەوەیان بە دەستهێناو پێشەنگیان وڵاتەکانیان داگیکردووە.
لە یەکەم یاریدا ئەرجەنتین بووە میوانی هەڵبژاردەی بۆلیڤیاو توانی یاریەکە ٢-١ لێ بباتەوە.
گۆڵەکان کۆرییاو لاوتارۆ تۆماریان کرد و خاڵەکانی تانگۆ بووە ٦ خاڵ.
لە دووەم یاریدا هەڵبژاردەی بەرازیل بووە میوانی هەڵبژاردەی پیرۆو توانی یاریەکەی 4-2 لێ بباتەوە.
گۆڵەکانی بەرازیل نەیمار سێ گۆڵی کردوو تاکە گۆڵەکەی تر ریچارلسۆن تۆماری کرد.
بەرازیل ٦ خاڵی هەیەو پێشەنگە.