پسپۆرێکی بواری کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە عێراق لە مانگی داهاتوەوە باران بارین دەستپێدەکات و بۆ ماوەی یەک مانگ و سێ هەفتە بەردەوام دەبێت.
محەمەد عەلی، پسپۆری کەشناسی بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە " کەشوهەوای سەرەتای مانگی داهاتوو و ناوەڕاستەکەى کاریگەرییەکی باش و چاکی دەبێت لە سەرانسەری وڵات و پێشبینی بارینی بارانێکی زۆر دەکرێت".
هەروەها دەشڵێت " بارانبارینەکە بە زووی و رەنگە لە هەفتەی داهاتوودا دەستپێبکات و تاوەکو نزیکی سێ یەکی مانگی ١٢ بەردەوام دەبێت و دوای ئەوەش وەرزی زستان دەستپێدەکات".
محەمەد عەلی، پسپۆری کەشناسی، دڵنیایشی داوە کە ئەمساڵ وشکەساڵی نابێت و بە رێژەیەکی بەرچاو باران دەبارێت.
ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە کە ماڵپەڕە جیهانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بارانبارینی پایز لە سەرەتای مانگی ١٢ ەوە دەست پێدەکات.