لە عێراق ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا ٤٢٠ هەزار کەسى تێپەڕاند

‌وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٥٠١ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سێ ھەزار و ٢٠١ کەسیش چاکبوونەتەوه.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٥٠١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٥٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٢٠١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 
 
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٤٢٠ هەزار و ٣٣٠ كەس و لەوانە ١٠ هەزارو ١٤٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٣٥٣ هەزارو ٩٦٢ كەسیان چاكبونەتەوە، ٥٩ هەزارو ١٩٩ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٤٩٠ توشبویان لە ژێر چاودێری چڕدان.

PM:05:50:16/10/2020