بەیان و لێدوانی دژی بەیەکی نێوان پارتی و یەکێتی لە بارەی ١٦ ی ئۆکتۆبەرەوە درێژەی هەیە، لە نوێترین لێدواندا حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری لەسەر پشکی یەکێتی دەڵێت " ئەگەر بڕیارە حکومەت باس لە هەموو رووداوە کارەسات بارەکان بکات کە بەسەر میللەتەکەمان هاتوون ئەوە ئەبوایە لەیادی ۳۱ یٔاب دا یٔەو خیانەتەی شەرمەزار بکردایە، کە لە دەرئەنجامی ئه‌و خیانه‌تەدا، پەرلەمان وحکومەتی هەریمی كوردستان لەلایه‌ن رژێمی بەعس و سه‌دام حسێنه‌وه داگیر کران".
لە پەیامێکدا کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە، وەزیری رۆشنبیری دەڵێت " تیمی وەزاری یەکێتی ھەر لەسەرەتای بەشداریکردنی لە حکومەتدا لەسەر بنەمای دەوڵەتداری کاریکردوە و هەوڵیداوە حکومەت تێکەڵ به کێشە سیاسییه‌کان نەکات، دژی یٔەو یٔیرادەیەش بووە، حکومەتی ھەرێم دامەزراوەی نیشتیمانیی ودەستووریی و متمانە پێدراوی نوێنەرانی گەلە لە پەرلەمان و پێکھاتەی سەرەکی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە لە ھەرێم و بەرپرسە لە بەرامبەر کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە ھەموو پێکھاتە سیاسی ویٔایینی ونەتەوەییە جیاوازەکانیانەوە" .
حەمەی حەمە سەعید دەڵێت "مادام حکومەت حکومەتی ھەموانە حکومەتی سەرتاسەری ھەرێمێ کوردستانە، دەبێ ھۆکاری چارەسەر کردنی کێشەکان و ساڕ‌ێژ کردنی برینەکان بێت، نەک کولاندنەوەی برینەکان چەتری کۆکەرەوەی ھەموو لایەنەکان بێت، نەک ھۆکاری تەفرەقەو گرژی دروست کردن، ئەگەر بڕیارە حکومەت باس لە هەموو رووداوە کارەسات بارەکان بکات کە بەسەر میللەتەکەمان هاتوون یٔەوە یٔەبوایە لەیادی ۳۱ یٔاب دا یٔەو خیانەتەی شەرمەزار بکردایە، کە لە دەریٔەنجامی یٔه‌و خیانه‌تەدا، پەرلەمان وحکومەتی هەریمی كوردستان لەلایه‌ن رژێمی بەعس و سه‌دام حسێنه‌وه داگیر کران". وەزیری رۆشبیری کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیشە دەڵێت " ئه‌بوایە حكومه‌ت باسی ئه‌و جینۆسایدەی بکردایە كه بەسەر ئێزدییه‌كان ھات و سه‌دان هه‌زاریان یٔاواره و سه‌رگه‌ردان و ده‌یان هه‌زار كه‌سیشیان كران به كه‌نیزه‌ك، شه‌هیدكران، یان له یٔۆردوگاكاندا بێ سه‌رپه‌ره‌شت مانه‌وه".
لە کۆتایدا دەشڵێت " لە مێژووی گەلەکەماندا رۆژانی زۆری رەش و کارەساتبار ھەن ھەلدانەوەی لاپەرەکانی یٔەو رۆژانە خزمەت بەیەک ریزی و یٔاشەتەوایی کۆمەلایەتی ناکەن.
هه‌روه‌ھا یٔه‌بوایە حكومه‌ت هه‌ڵوه‌سته‌ی جدی كردبا له‌سه‌ر ١٦ی یٔۆكتۆبه‌ر و بێ لایه‌نگیریی سیاسی، بكه‌ر و هۆكار و ده‌ریٔه‌نجامه‌كانی یٔه‌و كاره‌ساته‌ی بۆ به‌رده‌م دادگای گه‌ل یٔاشكرا بكردایه، ھەڵەیەکی گەورەیە کاراکتەرە بالاکانی حکومەت تاكلایه‌نه په‌یام و بڕیار بدەن سەبارەت بەرۆژە کارەساتبارەکان بۆمەرامی حیزبی".