نرخی دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی تشرینی یەکەم نرخی دۆلاری ئەمریکی بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەهایەکی نزمی تۆمارکرد، هاوکات نرخی تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکی بەهایان نزمە. 

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٤ هەزارو ٥٠٠ دینار، بەیانی دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو، هەروەها لەکاتی داخستنی بازاڕ بە ١٢٤ هەزارو ٨٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٥ هەزارو ٤٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٩ هەزارو ٧٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٥ هەزارو ٦٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٥٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٢٠٠ دینار بوو. 



AM:10:31:19/10/2020