به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری بڕیاری ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" دۆخی هه‌رێمی كوردستان ته‌حه‌مولی بارودۆخی ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ناكات له‌به‌ردۆخی دارایی و نه‌بوونی مووچه وه به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ته‌نها ئێمه نا‌توانیین كۆنتڕۆڵی ڤایره‌سه‌كه بكه‌ین چونكه ئێمه پێشوتریش به‌قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌گه‌یشتینه چاره‌سه‌رێك كه‌كۆتایی پێبێت به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه بیركردنه‌وه‌ش له‌و پێشنیاره ئێمه به‌هاوڵاتیانی خۆمان ده‌ڵێین خۆیان بپارێزین، له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر داوابكرێت به‌شێوه‌ی "جزئی" به‌ڵام بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی من به‌چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی نابینم له‌هیچ شوێنێك".
د.دیار ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی دۆخی ته‌ندروستی سنوره‌كه‌یان سه‌باره‌ت به‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە دەنگی ئەمریکای ڕایگه‌یاند" ئه‌وه‌ی كه ئێستا له‌و سنوره و له‌هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه سه‌باره‌ت به‌ڤایڕه‌سی كۆرۆنا له‌ته‌شه‌نه‌كردندایه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه و كه‌ش و هه‌وا له‌باره بۆئه‌وه‌ی كه‌ئێستا ئێمه بتوانیین ڕێگری بكه‌ین له‌وه‌ی كه‌ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ئه‌م ڤایڕه‌سه نه‌بێت له‌هه‌رێمی كوردستان بتوانیین پلانێكی باشمان هه‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ئێمه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین پلانیشمان داناوه پلانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌یه كه پلانێكی هۆشیارییه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی سنوره‌كه له‌وه دڵنیا بكه‌ینه‌وه كه‌ئه‌وان له‌پلانی هۆشیاریه‌كه هاوكارمان بن، له‌پلانی خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ش ئێمه هه‌موو پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ین، هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌یه كه‌مترین ڕێژه‌ی به‌ركه‌وتنمان هه‌بێت له‌سنوره‌كه چونكه به‌داخه‌وه له ئێستادا ڕێژه‌كان له‌زیادبووندان".
د.دیار ئیبراهیم وتیشی" پلانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌مان له‌سنوری ڕاپه‌ڕین ئه‌وه‌یه، بۆخۆمان وه‌كو تیمی ته‌ندروستی خۆپارێزی له‌هه‌موو ناحیه‌كان و شارۆچكه‌كان و گونده‌كان هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌ست پێبكه‌ین و له‌نزیكه‌وه هاوڵاتیانمان ئاگاداربكه‌ینه‌وه له‌دۆخه‌كه چونكه ئێمه پێشتر ڕێنماییه‌كانمان باس كردوون هه‌م به‌نوسین و هه‌میش به‌كورته ڤیدیۆ بۆ هاوڵاتیان ده‌توانم بڵێم شتێكه له‌گه‌ڵی ڕاهاتوون و كۆتایی هاتووه. شێوازی نوێمان به‌و شێوه‌یه‌یه كه له‌نزیكه‌وه بیانبینین و دۆخه‌كه‌یان بۆ باسبكه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی تووشبووانی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین وتی" هۆكاری سه‌ره‌كی تێكه‌ڵاویه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر هه‌یه له‌سنوره‌كه له‌نێوان هاوڵاتیان به‌و هۆكارانه نه‌خۆشیه‌كه بگوازرێته‌وه له‌نێوان كه‌سانێكه‌وه بۆ كه‌سانێكی تر وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئێستا زۆربه‌ی بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان كراونه‌ته‌وه ، شوێنه‌كانی تریش وه‌كو شوێنه ئاینیه‌كان و شوێنه‌كانی كه‌هاوڵاتیانی زۆری تێداكۆده‌بنه‌وه وه‌كو پێش سه‌رهه‌ڵدانی ڤایڕه‌سی كۆرۆنای لێهاتۆته‌وه له‌به‌رئه‌وه ئێستا ده‌بینیین ڕێژه‌كان زیاد ده‌كه‌ن به‌زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو په‌نجا ساڵیه‌وه‌یه یان ئه‌وانه‌ن كه‌نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، ئه‌وه بۆمان ڕوونده‌بێته‌وه كه‌هه‌ندێك شوێن سه‌رچاوه‌كه‌شی دیاره ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ئه‌و ڤایڕه‌سه له‌وێ ته‌شه‌نه بكات و بڵاو بێته‌وه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌هاوڵاتیان پابه‌ندنه‌بن".
سه‌باره‌ت به‌دۆخی نه‌خۆشخانه‌كان له‌سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی گشتی ته‌ندروستی سنوره‌كه وتی" دۆخی نه‌خۆشخانه‌كان له‌دۆخێكی خراپدایه ڕێژه‌یه‌كی كه‌می ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه‌هه‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی باسی ده‌كات و هه‌میش ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی باسی لێوه‌ده‌كات ئێمه له‌سنوره‌كه كه‌موكورتی زۆرمان هه‌یه كه‌موكورتیه‌كانیش له خزمه‌تگوزارییه چاره‌سه‌ریه‌كانیش هه‌یه چونكه به‌ڕاستی سنورێكی فراوانه و ڕێژه‌ی دانیشتوانی له‌سه‌روی 400 هه‌زار كه‌سه به‌ڵام ئێمه دوو سه‌نته‌ری زۆر بچوكمان هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، له‌پلانماندایه به‌زووترین كات سه‌نته‌رێكی نوێ له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه دروستكراوه تابتوانیین له‌ماوه‌یه‌كی كورت بیخه‌ینه خزمه‌تی هاوڵاتیان كه‌له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتیمانی "ته‌جهیز" ده‌كرێت به‌ڵام تائێستاش دۆخه خزمه‌تگوزارییه چاره‌سه‌ره‌كه‌ش له ئاستێكدانییه هاوشێوه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگاكان بێت".
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، د.دیار ئیبراهیم كه له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆررۆنایه له‌هه‌رێمی كوردستان، ده‌ڵێت" له ئێستادا ئێمه هیچ پلانێكی له‌و شێوه‌یه‌مان نییه وه هیچ پێشنیارێكیشمان نییه له‌و باره‌یه‌وه چونكه دۆخی هه‌رێمی كوردستان و دۆخی دارایی كه‌ئێستا هه‌یه ته‌حه‌مولی ئه‌و بارودۆخه ( بارودۆخی ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ) ناكات به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه بێ موچه‌ییه و ژیانی هاوڵاتیان له‌زه‌حمه‌تیه‌كی زۆردایه به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه بیركردنه‌وه‌ش له‌و پێشنیاره ئێمه به‌هاوڵاتیانی خۆمان ده‌ڵێین خۆیان بپارێزین".
ڕاشیگەیاند" ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وان خۆیان بپارێزن و ڕێژه‌كان كه‌م ببنه‌وه ئێمه بتوانیین له‌ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان خزمه‌تیان بكه‌ین، وای لێدێت كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گه‌ینه ئه‌و بڕیاره به‌ڵام كه‌ئێستا ده‌بینیین له‌سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین هه‌م له قه‌زای ڕانیه و له‌قه‌زای پشده‌ر له‌ناحیه‌كانیش ڕێژه‌یه‌كی زۆری توشبوومان هه‌یه به‌شێكی زۆریان له‌ماڵه‌وه‌ن به‌شێكیان له‌سه‌نته‌ره‌كانن به‌داخه‌وه زۆربه‌ی هاوڵاتیان تانه‌گه‌نه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی نه‌خۆشیه‌كه ده‌گاته حاڵه‌تێكی خراپ ئه‌و كاته سه‌ردانمان ده‌كه‌ن ئێمه داواده‌كه‌ین له‌هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ینه پێشنیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ".
جه‌ختیشیكرده‌وه، له‌حاڵه‌تی ئێستادا نه‌خێر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ پێویست نیه.
د.دیار ئیبراهیم زیاتر ڕونیكرده‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و بڕیاره (بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ) تایبه‌ته به‌سنوری به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌گشتیه‌كان، من پێم وایه له‌ئێستادا هیچ شوێنێك نییه كه‌قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی تێدا ڕابگه‌یه‌نرێت، له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر داوابكرێت به‌شێوه‌ی "جزئی" به‌ڵام بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی من به‌چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی نابینم له هیچ شوێنێك.