بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلەی گەرمای سلێمانی ئەمرۆ پێنج شەممە و سبەی هەینی گەرمترینی شارەکانی باشووری کوردستان دەبێت، هەرچی ماڵپەڕی ئەکوا ویزەرە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سلێمانی لەم دوو رۆژەدا تەنها لە دهۆک گەرمترەو لە هەولێر و کەرکوک فێنکترە.
کەشناسی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سلێمانی پلەی گەرمای ٣٧ پلە دەبێت، بەلم ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر ئەوە دەخاتەڕوو کە پلەی گەرمای سلێمانی ٣٢ پلە دەبێت.
لینکی ماڵپەڕە جیهانییەکە