سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایدەگەیەنێت" لەلایەن هێزی دەریایی میسر دەیان پەنابەری کورد و عێراقی لە مردن ڕزگارکران، کە زۆرینەیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن".
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەك شەممەی ڕابردوو ١٠/١٨ یەختێك لەکەناراوەکانی وڵاتی تورکیاوە کە ٥٧ کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو، زۆربەی کۆچبەرەکان کوردی باشور و ڕۆژهەڵاتن لەگەڵ هاوڵاتیەکی میسڕی و هاوڵاتیەکی توركی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ٣٤ کۆچبەریان خەڵکی هەرێمی کوردستانن لەڕۆژی سێ شەممە ڕێککەوتی ٢٠-١٠-٢٠٢٠ یەختەکەیان لەناوەڕاستی دەریادا پەکی کەوتووە و هیچ لایەك نەچووە بەهانایانەوە هەتا ڕۆژی چوارشەممە ٢١ مانگ باخیرەیەکی هێزی دەریایی میسڕ چووە بەهانایانەوە و هەڵیگرتوون.
لە کۆتایی وتەکانیدا ئاری جەلال دەشڵێت" دەزگاکەیان لە هەوڵی بەستنی پەیوەندیدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی وڵاتی میسر، سەبارەت بە هاوکاری و کارئاسانی بۆ ئەو کۆچبەرە کوردانە".