راهێنەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کۆچی دوایی کرد

 

دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیەکەی (عەطا حەمەساڵح) ڕاهێنەری یانەکەمان کۆچی دوایکرد یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادە و گشت وەرزشکاران دەکات بۆ کۆچی دوایی ڕاهێنەر و کەسایەتی دیاری نێو وەرزشی کوردستان و شاری سلێمانی (عەطا حمەساڵح) کە زیاتر لە ١١ ساڵە لە یانەکەمان خزمەت دەکات و چەندین نەوەی پێگەیاندوە، داواکارین لە یەزدانی مەزن کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری ئێمە و کەسووکار و هاوڕێیانی بدات.

راگەیاندی یانەی پێشمەرگە.



PM:02:14:25/10/2020