ئەمڕۆ یەکشەممە لە نوسراوێکدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی ٢٧ی ١٠ی ٢٠٢٠.
د. ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە ڕایگەیاندووە" بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە نۆی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق".
لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبونەوەکە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٧ی ١٠ی ٢٠٢٠ کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت".
به‌رنامه كاری په‌رله‌مانی كوردستان له ڕۆژی سێشه‌ممه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (2)ی دوای نیوه‌ڕۆى رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 27/10/2020، به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاساییانه‌ی خواره‌وه پشت به‌ستن به‌حوكمی مادده‌كانی (79، 80)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
1ـ پێشنیازی یاسای (پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
2ـ پێشنیازی یاسای (به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
دووه‌م: دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌رێز (عمر عبدالله فتاح) له‌لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (28، 34) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: گفتوگۆی پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی به‌رێزان (سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (وه‌زیری دارایی و ئابووری)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (70، 71، 73) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.