پەرلەمانتارێک: نەهاتنی سەرۆک، جێگر و وەزیری دارایی دەریخست ئەم برادەرانە ئیمتیازی بێ مەسئولیەتیان دەوێت

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت" لە دونیا وێنەی نیە خۆت بە ناوی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرو وەزیر بناسێنی، بەڵام بەرگەی دو پرسیار و دوو ڕەخنە لە پەرلەمان نەگریت".

 

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکیدا بە ناونیشانی (حکومەتێکی داماڵڕاو لەبەرپرسیاریەتی) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" نەهاتنیان نایاسایی وناپەیڕەویە ،،تەنها نازین و خۆ گیڤ کردنەوەیە بەدەسەڵاتێکی دوو زۆنی دوو پارێزگایی، بەنەهاتنی سەرۆک وجێگر و وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان، دەریخست ئەم برادەرانە (ئیمتیازی بێ مەسئولیەتیان)دەوێ، لەدونیا وێنەی نیە خۆت بەناوی سەرۆکی ئەنجومەنی  وەزیران وجێگرو وەزیر بناسێنی، بەڵام بەرگەی دوو پرسیار و دوو ڕەخنە لەپەرلەمان نەگریت". 

 

هەڵەدنی ئاماژەی بەوەشکردووە، نەهاتنیان نایاسایی وناپەیڕەویە، تەنها نازین و خۆ گیڤ کردنەوەیە بەدەسەڵاتێکی دوو زۆنی دوو پارێزگایی، جا ئەگەر بەئەندازەی چین وکەنەدا قەڵەمڕەویان فراوان بوایە چیمان بکردایە.

 

وتیشی" ئەم ووشکە کەڵەکەی دەسەڵاتی پۆلیسی هەواڵگیری کارەسات بەدوای خۆیدا دێنێ،،کە ڕۆژ بەڕۆژ قەیرانی تر بۆ ٤٢ قەیرانەکەی هەرێم دەخوڵقێنێت، کە دوایەمین دیاری دەستیان سەرکوتکردن و سنووردار کردنی ئازادی ڕادەڕین و ڕفاندن و شوێن بزر کردنی چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسانە". 

 

بڕیارە ئەمڕۆ  سێشەممە پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی ئاسایی خولی پایزەی ئەنجامبدات و خوێندنەوە بۆ پێشنیازە یاسەک بکات، یەکێک لە تەوەرەکان گفتوگۆ لەبارەی پرساندنی سەرۆک، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم دەبێت. 



PM:12:41:27/10/2020