کەمێک پێش ئێستا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، ماریا بارتۆمیۆ وازی لە پۆستەکەی هێنا.
رۆژنامەکانی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاویانکردووەتەوە، بارتۆمیۆ و تەواوی ئیدارەی یانەکە بڕیاریانداوە واز لە پۆستی سەرۆکایەتی یانەکە و ئیدارە بهێنن.
چاوەڕوان دەکرێت ئەو سەرۆکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، یان پەیامێک لە سەر وازهێنان لە پۆستەکەی ئەنجام بدات.
بارتۆمیۆ لە لایەن یاریزانەکانی یانەکەیەوە چەندین هێرشی توندی کراوەتە سەر و بە دروستکردنی قەیران لە یانەکە تۆمەتباری دەکەن.
لە ماوەی داهاتوو تا کاتی هەڵبژاردنەکان لە مانگی سێی داهاتوو، ئیدارەیەکی کاتی یانەکە بەڕێوە دەبات.