ڤیتامین B دژی زەهایمەرە

چەند توێژەرێكی بەریتانی ئاماژە بەوە دەكەن كە بەتەمەنەكان دەتوانن لە ڕێی خواردنی حەبی ڤیتامین بی و ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بەو جۆرە ڤیتامینە، ئەگەری توشبونیان بە زەهایمەر كەمبكەنەوە.
توێژینەوەكە لە زانكۆی ئۆكسفۆڕد لەسەر 156 كەس ئەنجامدراوە كە ئەگەری توشبونیان بە زەهایمەر نزیك بووە، بەڵام بە خواردنی ڤیتامین بی توانراوە، ئەگەری توشبونیان بەو نەخۆشییە بە ڕێژەی %90 كەم بكرێتەوە.
ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگراف لەسەر زاری چەند توێژەرێكەوە بڵاویكردۆتەوە، ڤیتامین بی 12 و ترشی فۆلیك  دەتوانێت ئاستی ترشی هۆمۆسیستینی ئەمینی لە مێشكدا كەم بكاتەوە،كە بە زیاد بونی لە مێشكدا ئەگەر توشبوون بە نەخۆشیەكانی بیرچونەوە بە گشتی و زەهایمەر بە تایبەتی زیاد دەبێت.
گرنگترین ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بەڤیتامین بی بریتین لە گۆشت و سەوزە و میوە جۆربەجۆرەكان، هەروەها پەتاتە و مێوژ.



PM:03:47:04/06/2014