لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی مووچەوە روونکردنەوە دەدات

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند حكومەت بەرپەرسیارێتی خۆی لەدابينكردنى موچەيە لە كاتى دياريكراوى خۆيدا دووپات کردۆتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسێکی وەزارەتی داراییدا بە بەرپرسەکەی وەزارەتی داراییان راگەیاندووە، دابينكردنى موچە و دوانەخستنى بە بەرپرسيارێتى حكومەت دەزانن و نووسراوێكيشیان ئاڕاستەى مستەفا کازمی سەرۆكوەزيران كردووە سەبارەت بە دەستبەرداربوون لە ياساى قەرز".


هەروەها هاتووە "باس لەوە کراوە دەبێت حکومەت بە وریاییەوە سياسەتى قەرزکردن بکات و چونکە "مەترسیيەكى گەورە لەسەر بارودۆخى ئابوريى وڵات دروستدەكات و هەڕەشەيە لەسەر داهاتووى نەوەكان".

لە چەند رۆژی رابردوودا، حکومەتی عێراق رایگەیاند، کە پابەندن بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداریی بۆ ئەو بابەتە نەنراوە.


PM:09:48:28/10/2020