پەرلەمانی عێراق دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردنی لە شاری کەرکوک پەسەندکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پێکهاتەکانی کەرکوک لەسەر شێوازی دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکوک رێککەوتن و پەرلەمانی عێراقیش دەنگیدا لەسەر ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە.

 

بەپێی ئەو دابەشکردنەی کە لە خشتەیەکدا بڵاوکراوەتەوە، پارێزگای کەرکوک بەسەر سێ بازنەی هەڵبژاردندا دابەشکراوە و ١٢ کورسی لە پەرلەمان هەیە کە بەم جۆرە دابەشکراون:

 

ناوچەکانی سنوری رۆژهەڵاتی قەزای ناوەند (پێنج کورسی): چوار کورسی پیاو و یەک کورسی بۆ ژنان.

 

ناوچەکانی سنوری قەزای ناوەند (چوار کورسی) :سێ کورسی پیاو و یەک کورسی بۆ ژنان.

 

ناوچەکانی سنوری قەزای حەویجە و ناحیەی ریاز (سێ کورسی):  دوو کورسی پیاو و یەک کورسی بۆ ژنان.



AM:09:00:29/10/2020