وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا رایگەیاند "بڕیاریاندا به درێژكردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان بۆ ١٥ مانگی تر له عێراق".
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر زاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌و وڵاته بڵاویانكردوونه‌ته‌وه، “په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا پاش گفتویه‌كی زۆر بڕیاریداوه مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق تا كۆتایی مانگی كانونی دووه‌می ٢٠٢٢ له عێراق، به مه‌رجێك رێژه‌ی سه‌ربازه‌كانیان زیاتر نه‌كرێت”.
ئەڵمانیا پێوایە: راسته داعش رووخێنراوه، به‌ڵام تا ئێستاش چالاكن و ده‌توانن هێرش بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یبینین رۆژانه له عێراق رووده‌دات”.
مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له عێراق له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشدایه بە سەرپەرشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.