دوو برا لە رۆژێکدا لە سۆران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

دوو برای کوڕە ئەنفالی دانیشتووی شاری سۆران، لە دوێنێ شەوەوە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە هۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا.


شیمال سەلیم برازای هەردوو کۆچکردووەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە " دوای ئەوەی هەردوو مامەکانی، هادی ساڵح و عوسمان ساڵح ئێدلبی تووشی کۆرۆنا بوون، رەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کران، بە داخەوە لە شەوی رابردوو تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی هەردووکیان گیانیان لەدەست دا، تەرمەکەکانیان گەڕێندرایەوە سۆران."


ئەو کە بەماڵپەڕی " باسی " راگەیاندووە، ئەوەشی خستەڕوو كە مامەکانی خەڵکی گوندی ئێدلبی دەڤەری بارزانن و کوڕە ئەنفالن، دوای گەڕانەوەیان لە ئاوارەیی ساڵانێکە دانیشتووی قەزای سۆرانن.
 


PM:08:40:30/10/2020