قایٔیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت” به‌ستنی ده‌مامك بۆ پارێزگاری كردنه له خۆت و پاراستنی كه‌سوكار و هاوڵاتیانه و ده‌شڵێت: رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ نه‌كه‌ین به‌چاوی خۆمان روداوی ناخۆش و نه‌خوازراو ده‌بینی”.
.ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه ١ی تشرینی دووەم ئاوات محه‌مه‌د، قایٔیمقامی سلێمانی به ئاماده‌بونی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له نوێنه‌ر و خاوه‌نی مۆڵ و ماركێته گه‌وره‌كان كۆبوه‌وه.
ئاوات محه‌مه‌د، قایٔیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند " باشترین رێگه بۆ روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ستنی ده‌مامكه، بۆ یٔه‌وه‌ی زیان به‌خۆمان و خۆشه‌ویستانمان نه‌گه‌یه‌نین، پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ستنی ده‌مامك پارێزگاری كردنه له خۆت و پاراستنی كه‌سوكار و هاوڵاتیانه و هۆكارێكیشه بۆ به‌رده‌وامی بونی ژیان".
وتیشی " پابه‌ندبون به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی په‌یوه‌ندی به‌ژیان وته‌ندروستی هه‌مو لایه‌كه‌وه هه‌یه، بۆیه پێویسته به‌هه‌مومانه‌وه روبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بینه‌وه و له‌یٔاستی به‌رپرسیارێتی و پاراستنی گیانی یه‌كتردابین.
لە درێژەی قسەکانیدا ئاوات محەمەد وتی" له‌به‌ر یٔه‌وه‌ی رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان رو له شوێنه گشتیه‌كان و مۆڵ و ماركێته‌كان ده‌كه‌ن، پێویسته یٔه‌و شوێنانه ته‌واوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن و پێش هه‌مو شوێنه‌كانی دیكه پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن، رێگری له‌و كه‌سانه بكه‌ن به‌بێ ده‌مامك بیانه‌وێت سه‌ردانیان بكه‌ن. "
رونیكرده‌وه: پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی لیژنه‌ی باڵای یٔۆپرایسۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی شوێنه‌كان و پشكنینه‌كان زیاتر ده‌كات، هه‌ر مۆڵێك و ماركێتێك یان شوێنێكی گشتی پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بێت، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ یٔه‌وه‌شكرد: سلێمانی له به‌رده‌م چوار مانگی قورس و ناره‌حه‌تیدایه، رۆژانه ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه، یٔه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌مومانه‌وه رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌چاوی خۆمان روداوی ناخۆش و نه‌خوازراو ده‌بینین.