پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبار کە هەڵیانکوتابووە سەر کافتریایەکی هەولێر دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئەو دوو تۆمەتبارە لەسلێمانی دەستگیرکران کە ھەڵیونکوتابووە سەر کافتریایەک لەناحیەی عەینکاوە لە شاری هەولێر و کەسێکیان بریندار کردبوو".

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چەند رۆژێک لەمەوبەر چەند تۆمەتبارێک لەشاری ھەولێر ھەڵیانکوتایە سەر کافتریایەک لەناحیەی عەینکاوەو بەفیشەک خاوەنی کافتریاکەیان بریندار کرد، لەلایەن دادگای ھەولێرەوە بەپێی ماددەی ٣١/٤٠٥ لەیاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکان دەرکرا، بەڵام دوان لەتۆمەتبارەکان ھەڵاتبون بۆ شاری سلێمانی.

 

ڕاشیگەیاند" دادگای ھەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتباران دەركرد ، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا ئەمرۆ ٢٠٢٠/١١/١ ھەردو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربکرێن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا ھەردو تۆمەتبار (م، ک، ج) و (ی، ت، ی) بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون و دوای گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی شاری ھەولێر دەکرێنەوە.



PM:04:02:01/11/2020