قائیمقامی هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت" له‌سه‌ره‌تای بڕیاری جێ به‌جێكردنی غه‌رامه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ماسك نابه‌ستن تا ئێستا كه هه‌فته‌یه‌كه له‌سه‌نته‌ری شار ٣٤١ هاوڵاتی سزادراون به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به ماسك به‌ستن، هه‌روه‌ها ١٦٦ شوێنیش سزادراون كه‌پابه‌ندنه‌بوون به جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ئه‌و شوێنانه به‌شێكیان به‌ملیۆنێك دینار غه‌رامه ده‌كرێن دوای داخستنیان بۆماوه‌ی ١٠ ڕۆژ، وه به‌شێكیشیان به ١٥٠ هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن".
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی هه‌ولێر ده‌رباره‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری به‌ستنی ماسك له‌سنوری پارێزگاكه بە دەنگی ئەمریکای ڕایگه‌یاند" كه‌به‌یاننامه‌ی ژماره ٥٢ له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رچوو له ١٨ خاڵ پێكهاتبوو ئه‌و به‌یانه جه‌خت له‌سه‌ر بابه‌تی خۆپارێزی ده‌كاته‌وه، واته ئێستا ئێمه له‌قۆناغێكی خۆپارێزیداین ئه‌و كه‌سه یان كاسبكاران یاخود هاوڵاتی هه‌موویان ئه‌ركیان له‌سه‌ره، به‌رپرسیارێتیان له‌سه‌ره كه‌خۆیان و ده‌وروبه‌ریان بپارێزن، بۆیه له‌ناو ئه‌و به‌یانه سزادانی تێداهاتووه، سزای ئه‌و شوێنانه و سزای ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان نابن، سه‌باره‌ت به‌شوێنه‌كان، ده‌روازه تایبه‌تیه‌كان و هه‌روه‌ها ماركێت و مۆڵه‌كان كه‌پابه‌ندنابن، به‌شێكیان به‌ملیۆنێك دینار غه‌رامه ده‌كرێن دوای داخستنیان بۆماوه‌ی ١٠ ڕۆژ، به‌شێكیشیان به ١٥٠ هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌هاوڵاتی پیاده‌ن له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه‌كان كه پابه‌ندنین و ماسك نابه‌ستن ئه‌وانیش به ٢٠ هه‌زار دینار سزاده‌درێن".
وتیشی" ئه‌و ٢٠ هه‌زار دیناره به‌پێی پسوڵه‌ی ٣٨ ئه‌لف" وه‌رده‌گیرێت، به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆش ٥٠% بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه‌به‌و كاره هه‌ڵده‌ستن، بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ و هه‌روه‌ها بۆ تیمه ته‌ندروستیه‌كان و تیمه‌كانی شاره‌وانی،له ٥٠% تریش خه‌رج ده‌كرێت بۆ دابینكردنی پێداویستی خۆپارێزی و پزیشكی، تاوه‌كو ئێستا له‌سنوری قه‌زای هه‌ولێر یاخود له‌سه‌نته‌ری شار ٣٤١ هاوڵاتی به‌بڕی ٢٠ هه‌زار دینار سزادراون به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به ماسك به‌ستن، هه‌روه‌ها ١٦٦ شوێنیش سزادراون كه‌پابه‌ندنه‌بوون به جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان تیمه‌كان و مه‌فره‌زه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن ئێستاش ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه له‌ناو سه‌نته‌ری شار خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر به‌ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر پابه‌ندن و ماسك ده‌به‌ستن".
ده‌رباره‌ی ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك كه‌ده‌ڵێن له‌م كاتی بێ مووچه‌یی و قه‌یرانی داراییه‌دا ئه‌و غه‌رامه‌یه ده‌بێته بارگرانیه‌كی زۆر له‌سه‌ر شانی هاوڵاتیان؟ قائیمقامی هه‌ولێر له‌وه‌ڵامدا وتی" یه‌ك پاكه‌ت ماسك كه ٥٠ دانه‌ی تێدایه به ٢٥٠٠ دیناره تاوه‌كو ٣٠٠٠ دینار كه‌به‌شی دوو مانگی ئه‌و هاوڵاتیه ده‌كات به‌ڵام من پرسیارێك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كه‌م خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر تووشی ئه‌و ڤایڕه‌سه ببێت چه‌ندی خه‌رجی ده‌وێت؟ چه‌ند پاره‌ی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرێت بۆیه هاوڵاتی ئه‌گه‌ر بیر له‌و خاڵه بكاته‌وه به‌دڵنیاییه‌وه پابه‌ند ده‌بێت له‌ڕووی داراییه‌وه‌ش هیچ ئه‌ركێكی ناكه‌وێته‌سه‌ر".