بادین: لە ٥٤% دەنگدەران ژنن

جۆ بادین بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتی دەنگدندا رایگەیاند " ئەو ژمارەیەی تا ئێستا دەنگی داوە لە ٥٤% دەنگدەری ژنن".

 


جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە فیلادلفیا قسەی کردو وتی "ئەمساڵ لە مێژووی ئەمریکادا زۆرترین خەڵک دەنگ دەدەن و پێشبینی دەکەم زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن دەنگدەری ئەمریکی دەنگ بدەن".

 
 
هەروەها وتی " ئەو دەنگدەرانەی تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٣٠ ساڵە، زۆرترین رێژەی بەشدارییان هەیە و تاوەکو ئێستاش ٥٤%ی دەنگدەران ئافرەتانن".

 
 
دەربارەی ترامپ، کاندیدی دیموکراتییەکان رەخنەی لێگرت و وتی "سەرۆک زۆر شتی بەرەو دواوە گەڕاندەوە، یەکێک لەوانەش ئەوەیە کە ئەو پێیوایە دەتوانێت بڕیار لەسەر ئەوە بدات کێ دەنگبدات، باشە، ئێوە بڵێن چی؟ خەڵک بڕیار لەوە دەدات کە کێ دەبێت بە سەرۆک!"

 
 
جو بایدن وتیشی" دەبێت لەبیرمانبێت کە ئێمە لەکوێین.. ئێرە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە!"
 

 


AM:01:19:04/11/2020