وەزارەتی پێشمەرگە: لە شەڕەکەی چەمانکێ هێرشی راستەوخۆ نەبووە



بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی  كوردستان رایگەیاند" پەكەكە بۆمبێكی لە ناحیەی چەمانكێ دانابووەوە و بە ھێزی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە، بەڵام ھێرشی راستەوخۆ نەبووە وەكو ھێرشكردن بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە".

 



لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاندووە " پەكەكە بۆمبێكی لە ناحیەی چەمانكێ دانابووەوە و بە ھێزی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە كە بەو هۆیەوە دوو ئەفسەر و جێگری ئەفسەرێك بریندار بوون".

 


بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە پەكەكە لە دوورەوە تەقەی لە ھێزی پێشمەرگە کردووە، بەڵام ھێرشی راستەوخۆ نەبووە وەكو ھێرشكردن بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە.

 

 
بەپێی زانیارییەکی نوێ یەکێك لە پێشمەرگە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی دهۆک گیانی لە دەستداوە.

 


PM:02:27:04/11/2020