پشکی هەرێم لەو قەرزەی حکومەتی بەغدا دەیکات ئاشکرا دەکرێت

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند " له‌ناو یاسای قه‌رزدا كه‌ حكومه‌ت پێشكه‌شی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كردوه‌، بڕی سێ ترلیۆن دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه"‌.


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، مازن فه‌یلی، ڕایگەیاند " ئه‌وله‌ویه‌ت له‌ یاسای قه‌رزكردن ده‌بێت بۆ پێدانی موچه‌ بێت، بۆ ئەمەش حكومه‌ت پێویستی به‌ ١٦ ترلیۆن دینار هه‌یه‌ تا بتوانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مسۆگه‌ر بكات".


ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت "موچه‌ی فەرمانبەرانی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ یه‌ك ترلیۆن دینار هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ناو یاسای قه‌رزكردن سێ ترلیۆن دیناری بۆ دیاریكراوه"‌.


سەرەتای هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای قەرز کە حکومەت ئامادەی کردووە، یەکلایی دەکاتەوە. 
 


AM:01:09:06/11/2020