وەزارەتى تەندروستى: كۆمپانیایەكی فرۆشتنى دەرمان داخرا

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم داخستنى کۆمپانیایەکى فرۆشتنى دەرمانى راگەیاند.

 

بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە وەزارەتی تەندروستی، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد" لە درێژەی كار و چالاكیەكانی لیژنەكانی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی (KMCA) لە وەزارەتی تەندروستی كۆمپانیایەكی دەرمانمان داخست".

ئەوەش خراوەتەڕوو، پاش پشكنین و بەدواداچوون بەھۆی سەرپێچیكردنی رێنمایی و مامەڵەكردن بە دەرمانی نایاساییەوە كۆمپانیایەكی دەرمانمان داخست و رێکكاری یاسایی بەرانبەر كۆمپانیاكە وەرگیراوە و  لێرەوە گشت کۆمپانیاکانی دەرمان ئاگادار دەکەینەوە کە پێویستە پابەندبن بە رێنماییەکانی سەلامەتی و یاسایی دەرمان بە پێچەوانەوە رووبەڕووی یاسا و دادگا دەبنەوە. 



PM:06:24:08/11/2020