فێمنەكان پۆتینی سەرۆكی روسیا دەڕوخێنن

‌فۆتۆ:فرانس ٢٤
پێنج ئافرەتی فێمن كە سنگیان رووتە لە مۆزەخانەیەك لەپاریس پۆتینیان رووخاند‌و هاواریان كرد" بڕوخێت دیكتاتۆر".
بەبۆنەی سەردانی سەرۆكی روسیا بۆ وڵاتی فەرەنسا ئەمرۆ 5-6 پێشئەوەی فلادەمیر بۆتین بگاتە ئەو وڵاتە، لەمۆزەخانەی (گریفان) پێنج ئافرەتی فێمن كە بەسنگ رووتەكان ناسراون بە دارێك لە پەیكەری پۆتیانیان داو شكاندیان‌و سەری كەوتە سەر زەوی.
ئەو پەیكەرەی فێمنەكان رووخاندیان لە مۆم دروستكرابوو بەتەنیشت ئۆباما‌و خوان كارلۆس‌و فرانسوا هۆلاند‌و ئەنجیلا مێركڵەوە دانرابوو. 



PM:07:44:05/06/2014