به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له سنووری پارێزگای سلێمانی و بەدیاریکراوی لە چەمچەماڵ ڕوویداووە، ئەو هاونیشتمانیانەی دانیشتووی باڵەخانە بەرزەکانن بەتەواوی هەستیان پێکردووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بوومەلەرزەکە كاتژمێر دوو و ١٨ خوولەکی بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ سێ شەممە روویداوەو گوڕەکەی ٤،٨ پله‌ی ڕێخته‌بووە، ناوەندی بوومەلەرزەکە له چه‌مچه‌ماڵ بووەو له سلێمانی، هه‌ولێر و كه‌ركووك هه‌ستی پێكراوه.
بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە.