ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی تشرینی دووەم ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە لە چەولیکی باکوری کوردستان دەستگیرکرا.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی باکووری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە، موراد ئایدن ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە لە چەولیك دەستگیركرا.
حكومهتی توركیا هۆكاری دهستگیركردنی ئهو بەرپرسەی هەدەپە بۆ بانگهشهكردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان پهكهكه گهڕاندۆتهوه كه توركیا ئهو هێزه كوردیه بهتیرۆر وهسفدهكات.
هاوكات دەسەڵاتدارانی توركیا بە دەیان سەرۆك و بەرپرسی شارەوانییەكانی باكوری كوردستانی سەر بە هەدەپەیان لە پۆستەكانیان دورخستووەتەوە و هەندێكیشیان دەستگیركراون و دادگایی كراون بە هەمان تۆمەت.