د. هەڤاڵ ئەبوبەکر دەیەوێت مێژووی دامەزراندنی سلێمانی بگۆڕێت

یادی دامەزرادنی شاری سلێمانی کە لە رۆژی ١٤ ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک خەڵکی شارەکە ئاهەنگی یادی دامەزراندنی دەکەنەوە کە لە ساڵی ١٧٨٤ دا لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە دروستکراوە، پارێزگای ئێستای سلێمانی، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر دەیەوێت مێژووەکەی بگۆڕێت بیکات بە ٧ ی ئاراز رۆژی رزگارکردنی سلێمانی لە ساڵی ١٩٩١ لە دەستی رژێمی دیکتاتۆری بەعس.


هەڤاڵ ئەبوبەکر لە پۆستێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردۆتەوە دەنووسێت" پێشنیازی پەسەندکردنی ئەوە دەخەینە بەردەم بەڕێز ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە ساڵی ۱۷۸٤ی زاینیی، وەک ساڵی بنیاتنانی شاری سلێمانی لەلایەن بابانییەکانەوە؛ جێگیر بکرێت".



پێشنیاری دووەمیشی دەڵێت " ڕۆژی ۷ی ئازاری ۱۹۹۱، ڕۆژی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی و ئازادکردنی یەکەم پارێزگای کوردستان بە؛ ڕۆژی سلێمانی، لە هەموو ساڵێکدا، دیاریبکرێت".



هەروەها پارێزگاری سلێمانی نووسیوویەتی " سلێمانی؛ شارێکە، شایستەی ئەوەیە هەموو ساتێک بە خەمییەوە، بەدەمییەوە بین، لە هەموو تەمەن و زەمەن و شوێن و دۆخێکدا، یادی سەروەرییەکانی بکەینەوە. بۆ ئەوەی سلێمانی وەک هەمیشە ژوان و ژینگەو مەڵبەندو مەکۆو سەکۆی هەموومان بێت، بە بەرچاوڕونیی و شانازییەوە هەموومان پێکەوە بۆ یادو یادگارو یادەوەریی و هەڵمەت و قوربانیدان و ڕاپەڕین و ڕەخنەو خزمەت و خەبات و تێکۆشان و گەشەو پەرەپێدانی کۆببینەوە".

 ئەوە لە کاتێکدایە کە پێدەچێت ئەم پێشنیارە رووبەڕووی رەخنەی توندو بەرفراوان بێتەوە.

 


PM:02:46:14/11/2020