به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، تیمەکانیان خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشكه‌ش به توشبوانی كۆرۆنا له‌ماڵه‌كانیاندا دەکەن.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سه‌باح هه‌ورامی رایگه‌یاند، كۆمپانیای فاستلینك له‌رێگه‌ی پێكهێنانی تیمێكه‌وه، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه پێشكه‌ش ده‌كات كه له‌ماڵه‌كانیان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن،.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئه‌م خزمه‌تگوزاریه ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌گرێته‌وه، ئەمەش بۆ ئەو کەسانە دابین دەکرێت کە ناتوانن سەردانی نەخۆشخانە بکەن.
سەباح هەورامی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ده‌ست به‌دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ڵمانی كراوه، بڕیاریشه به‌ر له كۆتایی ساڵ به‌پێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و كۆمپانیای جێبه‌جێكار بینای نه‌خۆشخانه‌كه ته‌واو بكرێت، لە 100 قه‌ره‌وێڵهو، 50 قه‌ره‌وێڵه‌ی تایبه‌ته به چاودێری ورد ئەنجام دەدرێت.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا، نوێنه‌ری كۆمپانیای فاستلینك رایگه‌یاند، "راسته ناتوانرێت كۆرۆنا بنبڕبكرێت به‌ڵام توانراوه له‌رێگه‌ی خزمه‌تگوزاری گه‌ڕۆكه‌وه تاڕاده‌یه‌ك ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌كه‌ی رابگیرێت، تیمی گه‌ڕۆكیش له‌كاتژمێر 8:00ی به‌یانی تاوه‌كو 5:00ی ئێواره له‌كاركردن به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌ردانی سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن كه پێویستیان به پشكنین و چاره‌سه‌ر هه‌یه به‌تایبه‌ت منداڵ و خانمانی دوگیان و كه‌سانی به‌ساڵاچو، خزمه‌تگوزاریه‌كانیش بێبه‌رامبه‌ر و بۆ ماوه‌ی دو مانگ پێشكه‌ش ده‌كرێن".
هەروەها وتیشی " له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا پرۆژه‌ی ستراتیژی گرنگمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێكرد، له‌ماوه‌ی مانگێكی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی تیمی گه‌ڕۆكی ته‌ندروستیدا، له‌هه‌ولێر و دهۆك خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیمان پێشكه‌ش به زیاتر له هه‌شت هه‌زار نه‌خۆش كرد".