وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڕیاریدا کە هێزەکانی لە ئەفغانستان و عێراق کەم بکاتەوە.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، بڕیاریدا کە ٧٠٠ سەرباز لە عێراق بکشێنێتەوە، هه‌روه‌ها هێزه‌كانیان له‌ئه‌فغانستان له پێنج هەزار سه‌ربازه‌وه بۆ ٢٥٠٠ سه‌رباز كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە هەڵبژاردنی ٣ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بایدن توانی سەرکەوتن بەدەستبێنێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دۆناڵد ترەمپ دان بەو سەرکەوتنە ناهێنێت.
هاوکات ترەمپ لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٦ لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەدا بڕیاریدا کە سەربازەکانیان لە ئەفغانستان و عێراق و هەندێ شوێنی تر بکشێنێتەوە، کە ئەمەش بەشێکە لەو هەنگاوە.