بەپێی نوێترین ئاماری گیان لەدەستدان و تووشبوانی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا ملیۆنێک و ٣٤٣ هەزار و ٣٧٩ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی خشتەی ئامارەکانی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٨ ی تشرینی دووەم ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌وڵاتانی جیهان تاوه‌كو ئێستاش ٥٥ ملیۆن و ٩٤٣ هه‌زار و ١٨٩ كه‌سە.
ژمارەی مردووان ملیۆنێك و ٣٤٣ هه‌زار و ٣٧٩ حاڵەتی مردن هه‌یه، هه‌روه‌ها ٣٨ ملیۆن و ٩٦٣ هه‌زارو ٢٤٥ كه‌سیش كه هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه بوون چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئامار و داتا سه‌نته‌ری جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مریكا له‌ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهانه‌و ٢٥٤ هه‌زار و ٢٥٥ كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.هیندستان له‌ئاستی وڵاتانی جیهان به‌پله‌ی دوه‌م دێت ١٣١ هه‌زار و ٣١ گیان له‌ده‌ستدان لەو وڵاتە تۆمار کراوە. برازیل به‌پله‌ی سێیه‌م دێت ١٦٦ هه‌زار و ٣٧٤ گیان له‌ده‌ستدان تۆمار کراوە.
عێراق له‌پله‌ی بیستەمینی وڵاتاندا دێت كه ١٤ هه‌زار و ٧٥٢توشبووی كۆرۆنای گیانی لە دەستداوە.