زانکۆى سۆران کاتی دەستپێکردنى دەوامی خوێندنى بۆخوێندکارانى قۆناغى یەکەمى زانکۆکە راگەیاند، بەڵام تەنها هەفتەى یەکەمى پرۆسەکە لەناو کەمپى زانکۆکەدا دەبێت.
زانكۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سۆران، به هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌لومه‌رجی ته‌ندروستی و به سه‌رنجدان له‌وه‌ی كه له ئێستادا په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندانه‌یه، به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هه‌مو لایه‌ك و ڕه‌چاوكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، بڕیاریدا كه خوێندنی قۆناغی یه‌كه‌م له ناو كه‌مپ، ته‌نیا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م ده‌بێت.
باسی لەوەشکردووە، لە هەفتەی یەکەمدا خوێندکاران ئاشنا ده‌بن به فاكه‌ڵتی و به‌ش و تاقیگه و كتێبخانه‌كانی زانكۆ، هەروەها ئاشنا ده‌بن به سه‌رۆك و ستافی به‌شه‌كانیان و ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه وانه‌یان پێده‌ڵێن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ئیمه‌یلی زانكۆیان پێده‌درێت و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه، كه به‌كاری بهێنن بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان، ئاشنا ده‌بن به خوێندنی ئۆنلاین و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی مودڵ و چۆنیه‌تی چونه ناو پۆرتاڵ و بینینی ڤیدیۆی وانه‌كان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كان به شێوه‌ی پراكتیكی، هەروەها ئاشناده‌كرێن به چۆنیه‌تی پڕۆسه‌ی خوێندن، ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان، ئاماده‌نه‌بون (غیابات) و ڕێنماییەكانی ڕێككاری قوتابییان له زانكۆی سۆران.