لیژنەی دارایی وادەی گفتوگۆکردن لەسەر بودجە ئاشکرا رادەگەیەنیت

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت" ئەگەر حکومەت پرۆژە یاسای بودجە ئامادە بکات لەم مانگەوە دەستدەکەین بە گفتوگۆکردن و رودبینی کردن لە بارەیەوە".



لەلێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق، ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی ڕایگەیاند، ئەگەر حکومەت پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ڕەوانە بکات لەم مانگەدا یان لەکۆتاییەکەیدا، ئەوا لیژنەکەیان پێویستی بەمانگێک یاخود ٤٥ ڕۆژ هەیە بۆ تەواوکردنی وردبینی لەخەرجی و داهاتەکان و هەروەها بانگهێشتکردنی لایەنی حکومی پەیوەندیدار بۆ تاوتوێکردنی".
 
  

 لەبارەی پشکی هەرێمەوە ئەحمەد سەفار دەڵێت" پشکی هەرێم لەپڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا بەپێی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا و بەپێی دەستوری و یاسا داراییەکان دەبێت".  

دەربارەی خەمڵاندنی نرخی بەرمیلی نەوت لە یاسای بودجەدا. سەرۆکی لیژنەی دارایی راشیگەیاندووە " نرخەکانی نەوت جێگرنین، بەڵام دەکرێت لەبودجەدا بەنرخی ٤٥ دۆلار بخەمڵێنرێت" .

 



  






PM:10:06:20/11/2020