لە گەرمیان قائیمقامیەتی قەزای کەلار بۆ بەرگرتن لە مەترسی لافاو ئامادەکاریهكانی دەستپێکرد.
قائیمقامی قەزای کەلار ئەمڕۆ شهممه ٢١ی تشرینی دووەم لە لاپەڕەی فەرمی خۆی ئاماژهی بهوه كردوه، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە توند و تۆڵی بوونی بەربەستەکانی رێگری لە دروستبوونی لافاو، تیمەکانی شارەوانی کەلاری گوندی سید خەلیل و کۆبانیان بەسەرکردەوەو دواتر سەردانی پردی گازینۆی کرد.
ئەو بەرپرسەی گەرمیان باس لەوەش دەکات، چەند کەموکورتی یەک کە لەو شوێنانە هەبوون و مەترسی دروستبوونی لافاوی لێدەکرا چارەسەر کران.
لە شەوی رابردووەوەوە شەپۆلێکی بارانبارینی چڕ و بە لێزمە ناوچەکانی سلێمانی و ئیدارەی گەرمیانی گرتۆتەوە، لەبەر تەختی زەویەکەشی، هەمیشە مەترسی روودانی لافاو لە گەرمیان و بەتایبەتی کەلار دەکرێت.