شاعیر و نووسەرێکی دیاری خەڵکی مەهاباد کۆچی دوایی کرد

شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی خەڵکی مەهاباد سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دوای ماوەیەک ململانێ لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

 

بە پێی هەواڵیی هاژه، حاجی قادر قادری ناسراو به (هیوا)، ئەمڕۆ دووشەممە  لە تەمەنی ٨٨ی ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی سیەکان لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

 

حاجی قادر قادری، لە دایکبووی ساڵی ١٩٣٢ی لە ئاوایی شێخاڵی، بەر لە شۆڕشی گەلان نازناوی "ئاڵۆز" بووە، لە منداڵییەوە خولیای شیعر بووە، بەشێک لە بەرهەمە چاوپکراوەکانی بریتین لە (هەژارنامە، باخچەی بەهەشت، ئاڵەکۆک، چوارچیرۆک، دایە مەمدە بە گورگی، تەفسیری دوو سووڕەتی قوڕئان بە شێعر، گەنجینەی هیوا و گڕوکاش). 



PM:11:00:23/11/2020