ترامپ بۆ رادەستکردنی دەسەڵات نەرمی دەنوێنێت

دوای سووربوونێکی زۆر لەسەر رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن ترامپەوە، دوێنێ نەرمیەکی پێشانداو ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری کردنی تیمی بایدن پێشاندا بۆ دەستکردن بە سەرەتای رادەستکردن دەسەڵات.

 


دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا رایگەیاند، چیدی ئەو رێگری لە هاوکاری حکومەتەکەی بۆ جۆ بایدن ناکات تاوەکو دەست بە گواستنەوەی دەسەڵات بکرێت و دەڵێت " بە تیمەکەم راگەیاندووە، ئەوە بکەن کە دەبێت بکرێت."

 


لەبارەی ئەم لێدوانەی ترامپەوە، سەرۆک هەڵبژێردراو، جۆ بایدن ستایشی هەڵوێستی ترەمپ دەکات کە رێگا بە گواستنەوەی دەسەڵات بەشێوەیەکی ئاشتیانە دەدات.

 


هەموو ئەم گۆڕانکارییانە دوای ئەوە دێت کە ئەو ولایەتانەی ترامپ کێشەی لە ئەنجامەکانی هەبوو، بەرەبەرە ئەنجامەکانی یەکلایی دەکرێتەوە هەمووشیان لە قازانجی کاندیدە دیموکراتییەکە جۆ بایدنە. 




AM:08:45:24/11/2020